سدیق عەزیز
سیناریۆ و دەرهێنانی : شەهرامی ئەلیدی
فیلمێکی ڕیالیستی،بەڵام لەناو دنیای سوریالیزم وئەپستراکتدا، چۆن بەردێک دەکەیتە هونەر و دارێک لەداریەتی خۆی ڕووتەدەکەیتەوە،تابتوانیت دەلالەت و مانایەکی تری پێ ببەخشیت،ئەمە وەزیفەی هونەرە..ئەسپی ڕەش فیلمێک ئەگەر بتوانم ناوی بنێم،فیلمی وێنەیی،فیلمێک لەناو کۆمەڵێک تابلۆی شیێوەکاریدا،هەروەک چۆن فۆرمێک لە شانۆمان هەیە بەناوی شانۆی وێنەیی ،بەڵام فیلم هەر خۆی وێنەیە،فیلم کۆمەلێک وێنەی لەیەکدراوە،بەمانایەکی تر ئەتوانم بڵێم وێنەکان لەم فیلمەدا تەنها لە پێناو ناساندنی شوێنێک نیە وەک لۆکەیشن،وێنەکان تەنها لەپێناوی گێڕانەوەی ڕووداوەکان نیە،بەڵکو کۆمەلێک وێنەی تەواو ئەپستراک و سڕیالین،
کۆمەلێک وێنەی واقیعی لەناو فۆڕمێکی ن اواقیعیدا.بینینی ئێمە بۆ دیمەنی شاخێک،ڕێگایەک،دەموچاوێک کە تەواو واقیعیە،لەزهن و خەیاڵ ودنیای شەهرامدا تەواو پێجەوانەی واقیع دەبێتەوە و دەیکاتێک بەفۆرمێک کە تەواو بە زهن و دیدی ئێمە هەم تازیەو هەم چێژ بەخشە،شەهرام جارێکی تر سروشت دەخولقێنێتەوە لەناو فۆرمێکی هونەریدا.فۆرمەکان و فیگورەکان زیاتر نزیکن لە خەیاڵی وێنەکێشەکەوە،لە ڕووی هارمونی ڕەنگەکان و هاوسەنگی فیگورەکان،بوونی وردەکاری وسەلیقەیەکی هونەری باڵالە لەفرێم وگرتەکاندا.بەکورتی فیلمەکە تەواو پڕە لە وێنەی فەنتازیاوتعبیری کەهەریەکە لەو وێنانە تابلۆیەکی سەربەخۆن.
ڕووداوی فیلمەکە لە گوندێکی کوردنیشینی تورکیایە،لەڕێگای ئەم گوندەوە ئازاری نەتەوەی کورد و مێژووی کوردە بەیان دەکات، نەتەوەیەک بێ بەش لەزمان و کەلتور شوناسی خۆیی،لەناو ئەم ڕووداوانەدا قسەکردن لەسەر ئەنفال وکیمابارن وکۆبانێ بەشێک زیندوی ناو فیلمەکەیە،بەشێکی جوانی فیلمەکە لەوەدایە،لەکاتی باسکردنی ئەو هەموو ئازار و تراجیدی و کاراساتانەدا،گوێمان لەدەنگی فیشەکێک نیە،یان بوونی بەرانگاربوونەوەی هێزی سەربازی،بەبێ هاتوو هاوارو شین و شەپڕو کوڕوزانەوەی نەتەوەیەک.من لەزۆر نوسیندا باسی ئەوەم کردووە،کە تراجیدیەکانی نەتەوەی کورد بە زمانی شێن وشەپۆڕ و هاتو هاوار نانوسرێتەوە.ئەم فیلمە دروست پێچەوانەی هەموو ئەو وێناکردنە بووە،کە ئێمە هەمانبووە بۆ ئەنفال و کیماباران وکارەسەتاکانی تری کوردوستان.
کورتەی ڕووداواکە باسکردنی ژیانی شەرەڤانێکی کچە،کە لە ڕووداوێکداو لەپێناوی پاراستنی گیانی هاوڕێکانیدا شەهیددەبێت،هاوڕێکانیشی لەپیناو پاراستنی تەرمەکەی، بۆئەوەی نەکەوێتە دەست دوژمن،بۆ ماوەیەک دەیخنە ژێر ئاوی ڕووبارێکەوە،تا لەفرسەتێکدا دەریبهێننەوە و بینێژن.ئەم شەرەڤانە لەدەفتەری بیرەوەریەکانیدا خاوەنی کۆمەلێک خەون وەسیەتبووە،هاڕێکانیشی دەیانەوێ هەموو خەونەکانی بهێننەدی.یەکێک لەخەونەکانی بینیەوەی ئەو ئەسپەڕەشەیە کە لە منداڵیەوە لەگەڵیدا گەورەبووە، دووهەم لەکاتی مردنیدا گورانیەکانی دەرڤێش ئەبدی بۆ بڵێن،لەگەڵ چەندین خەونی دیەکە کە ڕۆژێک منداڵان بەزمانی کوردی بخوێنن و ببنە خاوەن شوناسی کوردی.هاوڕێکانی لەژێر زەمینێکداو بەدزیەوە منداڵان فێری زمانی کوردی دەکەن،وەک بەدیهێنانی خەونیک لە خەونێکانی ئەو هاوڕێیەیان.
هاوڕێکانی دەیانەوێت لەناو دێکەدامەراسیمێکی شایستەی بۆبکەن،لەکاتێدا دەزانن کە ئەمە کارێکی گران و سەختە،بەڵام کارەکەیان دەکەن ،بەدروستکردنی پۆستەرێک کە وێنەی سەری ئەسپەکەی تێدایە،بڵاوکردنەوەو هەڵواسینی بەدیوارەکانەوە، تا خەڵکی بێنە مەراسیمەکە،شارمێکی گەورەی سپی و هەموو ئامێرێکی دەنگی ئامادەدەکەن،خەڵکی دێکە کۆدەبنەوە، فیلمێک لەسەر چۆنیەتی دەرهێنانەوەی تەرمی شەرەڤانەکەلە ئاوەکەدا نیشاندەدرێت،بە تکنیکێکی زۆر جوانی هونەری،هاوڕێکانی دەچنە پشتی پەردە سپیەکەوەو دەبنەوە بە بەشێک لەفیلمەکە.
لایەنێکی تری فیلمەکە هەوڵی یەکیک لەهاوڕێکانیەتی تا ئەو ئەسپە بدۆزێتەوە، دەچێتە ئەو گوندەی شەرڤانەکی لێ ژیاوە تا ئەسپکەی لەکاتی مەراسیمی ناشتنی شەرەڤانەکدا ئامادە بێت،دەچنە لای ئەو ژنەی کە گۆرانیەکانی دەرڤێش ئەبدی لەبەرەو دەیڵیت.هەموو ئەو خەون و وەسیەتانەی شەرڤانەکە هەیەتی بۆی جێبەجێدەکەن.
ئەسپ هێمای هێزوتوانایە،بەڵام ئەم ئەسپەی شەهرام ئەسپیکی ئەفسوناویە،لەڕێگای تەکنیکی زاویەیی کامێرا و کاری مۆنتاج و دەرهێنانەوە،ئەم ئەسپە لەسەرو هیزێکی ئەوفسوناوییەوەیە،شەهرام ئەسپەی کردۆتە ئەسپیک کە خاوەنی خەیاڵ و بیرەوەریە،لەناوی بیرەوەری ئەم ئەسپەدا چەندی کارەسات وڕووداوهەیە، شەهرام لەچاوی ئەسپەوەکەوە چیرۆکی پەلاماردان و سوتاندنی گوندێکمان بۆ دەگێڕیتەوە،لەکاتێکدا کە یەکێک لەئەکتەرەکان چەرخێک دادەگیرسێنیت ،ڕوناکی چەرخەکە دەیدا لە چاوی ئەسپەکە،ئەسپەکە تووشی حالەتێکی سەیرو هستریایی دەبێت،لە چاوی ئەسپەکەوە دەمانباتەوە بۆ ڕابردوو.
سروشت فەزایەکی گەورەی لە فیلەمەکەدا داگیرکردووە،بەڵام سروشتێک کە شەهرام پڕیکردووە لەماناو دەلالەت،پڕن لە ڕووح هونەرمەندێکی شێوەکار کە بەبۆیەو فلچە تابلۆیەک دروستدەکات، پەیکەرسازێک کە بە چەکوش و قەڵەمیک پەیکەرێک دروستدەکا. وێنەکان هەرگواستنەوەی سروشتێکی سادە نیە لە پێناو گوستنەوە و نیشاندانی لۆکەیشنێک بۆ نواندن،بەڵکو سروشتێکە پڕە لەهێزوماناو دەلالەت.
فیلمکە کە نزیک یەک سەعات وبیست دەقیقەیە،کەمترین دیالۆگی تێدایە،بەڵکو دەرهێنەر زیاتر پشتی زۆری بەکاریگەری دەنگ و تەنیکی دەنگ بەستوە،پشتی بە مۆسیک و گورانیە میلەیە کوردیەکان بەستووە،کە بە ئاستێکی بەرزو جوانی ئێستاتیکی لە فیلمەکەدا تەوزیف کراون.
ئەکتەرەکان بە پرۆفیشیناڵ و ئاماتۆرەوە لەئاستێکی جواندا ئاکتین دەکەن،پێموایە هەندێک لەو ئاماتۆرانە نەخوێندەواریشن،بەڵام لەئەکتەرە سەرکەیەکان جوانتر نواندن دەکەن.
هەرکاتێک فیلمێک یان نمایشێکی شانۆیی دەبینم،چەندێک توشی سەرسامی دەبم بەرامبەر بەجوانی فیلم ونمایشکە،هێندەش توشی تێڕامان وشۆکی بێهودەیی دەبم بەرامبەر دەرهێنەرەکانی کوردوستانی باشوور،هەر بەڕاست ئەم بەڕیزانە کە لەدنیایی فیلمدا کاردەکەن ،سەیری فیلم دەکەن،دەبینن ،دەگەڕێن،لەو فیلمانەوە لە گرنگی زاویەی کامێراو مۆنتاج و کاریگەری دەنگ و موسیک تێدەگەن، شتێک فێردەبن،باسی بینی فیلمە جیهانیەکان ناکەم ،تەنها بینینی ئەو فیلمانەی وڵاتانی دراوسێی خۆمان بەسە بۆ ئەوەی نەختێک گۆڕانکاری ڕوبدات.
ناکرێت دەرهێنەرێک موتابعبێت و سەری فلیم کات، ئەکادیمی بێت،کاری هەبێت.بەڵام دەرئەنجام ڕووبەڕروی کۆمەلێک درامای تەلفزیۆنی هەزیل وبێئاستی وەک ئەو کۆمەڵە دراماییەی ڕەمەزان ببینەوە.