دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: هەناردەکردنەوەی نەوت دەستکەوتێکی گەورەیە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆڵی ئەمریكا لە سەرخستنی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، گرنگ و كاریگەر بوو. هاوكات ڕێككەوتنەكەی بە دەسكەوتێكی گەورە بۆ هەموو خەڵكی عێراق و، هەرێمی كوردستان بەتایبەت وەسف كرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسی ساڵانەی نیقیە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ نەوتی كوردستان بۆ بازاڕی جیهانی هەناردە كرا.

ئاماژەی بەوەشدا: ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ خەڵكی عێراق بە تایبەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

وتیشی: "دەستخۆشی لە هەموو ئەو كەسایەتیی و لایەنانە دەكەم كە ڕۆڵێكی گرنگیان گێڕا لە سەرخستنی ئەو پرۆسەیە، بەتایبەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە چ لە واشنتن، چ لەرێگەی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغدا و كۆنسوڵی گشتییان لە هەولێر، كە بەڕاستی پاڵپشتی گەورە بوون بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە."

مەسرور بارزانی هیوای خواست ئەو ڕێككەوتنە ببێتە هۆكاری پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و لە خزمەتی هەموو هاووڵاتیاندا بێت..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP