هەرێم نیوز
موقته‌دا سه‌در رایگەیاند، پێویستە كاری جدی بكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا لەدەستدەرچووەکان، کە چەک خراپ بەکاردەهێنن.
موقته‌دا سه‌در رێبەری رەوتی سەدر لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر له تویتێكدا نوسیویه‌تی،" گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر له‌مه‌خمور، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌سره، كوشتنه‌كان لێره و له‌وێ ئاماژه قه‌یرانی سیاسی و په‌نابردن بۆ توندوتیژی، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و شوێنه‌كانی دیكه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێناو چەند كورسی، وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
موقتەدا سەدر دەشڵێت،"پێویستە ئێمە جەخت لەسەر کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت بکەین، لەگەڵ کارکردن بە جیددی بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا لەدەستدەرچووەکان، کە چەک خراپ بەکاردەهێنن، بە بیانووی بەرگریکردن و بیانووی دیکە.
راشیگەیاندوە،"ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وه نه‌بێت، حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانیی به هه‌مو هێز و له ژێر په‌رده‌ی یاسادا ئه‌مه ده‌گرێته ئه‌ستۆ و هیچ كه‌سێكیش به‌ده‌ر نابێت له‌ویستی خودا، چونكه خودا حه‌زی له گه‌نده‌ڵی نییه".
رێبەری رەوتی سەدر لەتویتەكەیدا، داواشی له به‌رپرسانی عێراق كردوه، بكه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان بدۆزنه‌وه و راستیه‌كان ئاشكرابكه‌ن.