دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

کۆمپانیای سۆمۆ: سزاکانی ئەمریکا هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق ناگرێتەوە

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند" ئەو سزا نەوتییانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە سەپێنراون، هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق ناگرێتەوە".

ئاژانسی (شفق نیوز) لەزاری عەلی نزار بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردوەتەوە کە ئەو سزایانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەریانکردوە پەیوەندی بە بەندەر و هەناردەکردنی نەوتەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە خاوەنی کۆمپانیای تایبەت و تانکەری پەیوەندیدارن. گەمارۆکان هیچ پەیوەندییەکی بە کارەکانی ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتەوە نییە، چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ چ بەشیوەی ناڕاستەوخۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد: پابەندین بە هەمو ڕێنمایی و بڕیارەکان بۆ پاراستنی سامانەکانی عێراق.

لە سەرەتای مانگی تەموزدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزاکانی بەسەر تۆڕێکدا ڕاگەیاند کە لەژێر پەردەی یاسای عێراقدا نەوتی ئێرانی بە قاچاخ دەبرد و دوپاتی کردەوە کە تۆڕەکە لەلایەن بازرگانێکی عێراقی سەلیم ئەحمەد سەعیدەوە بەڕێوەدەبرێت.

هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەند کەشتییەکدا سەپاند کە تۆمەتبار بوون بە تێوەگلان لە گەیاندنی نەوتی ئێران بە شێوەیەکی شاراوە وهەروەها فشارەکانیشی لەسەر ئەو کەشتییەی کە ناوی لێنابوو "بەلەمی سێبەر"ی ئێران زیاتر کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP