دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

راوێژكاری سودانی: رەنگە ئیسرائیل لە پشت هێرشی كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم و رادارەكانی عێراقەوە بێت

هەرێم نیوز

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سیاسەتە ئەمنییەکان، پێيوایە، ئیسرائیل لە پشت بە ئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکان و رادارەکانی عێراقەوەیە.

خالید یەعقوبی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سیاسەتە ئەمنییەکان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: رەنگە قەوارەی زایۆنی لە پشت بەئامانجکردنی کێڵگە نەوتییەکان هەرێمی كوردستان و رادارەکانی عێراق بێت، دیوێكی نهێنیش لە لێکۆڵینەوەکانی بە ئامانجکردنی ئەو کێڵگانەدا هەیە، كە لە بەرژەوەندیدا نییە رابگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵبژاردن له کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت ئەگەر هیچ شتێکی گەوره له ناوچەکه روونەدات و عێراقیش بەشێک بێت لێی، ئەگەری نوێبونەوەی شەڕیشی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بە دوور زانی.

سەبارەت بە گروپە چەكدارەكانی عێراقیش، راوێژکارەكەی سودانی وتیشی، گروپەكان و ئەمریکا پێکەوە شەڕیان لەگەڵ داعشدا دەکرد، تێنەگەیشتنم لە هۆكاری رەتكردنەوەی یاسای حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریكاوە، چونكە یاسای حەشد بەشێكە لە چاكسازی كەرتی ئەمنیی.

ئاشكراشیكرد، لایەنەكانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی ئەمریکا لە کۆبونەوە ئەمنییەکانماندا پێکەوە دادەنیشن.

جەختیشكرد: ئەمریکییەکان وەک راوێژکاری مەدەنی ئامادە دەبن و هێشتا کۆتایی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رووینەداوە و لە کۆتایی مانگی ئەیلول دەستپێدەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP