دواین هەواڵ

عێراق‌

 27/05/2022

موقتەداسەدر: ئێمە کەمینەی کریستیان و جووەکان دەپارێزین

هەرێم نیوز

رێبەری رەوتی سەدر، وەڵامی پەیامێکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لەسەر یاسای بەتاوانناساندنی ئاسایكردنەوە پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەداتەوە و دەڵێت، دژایەتیی ئاینەکان ناکەن، بەڵام دژی تووندوتیژی و تیرۆر و ستەمن.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، ئەمرۆ هەینی، راگەیەندراوێكی لەبارەی یاسای بەتاوانناساندنی ئیسرائیل بڵاوكردۆتەوە و تێداهاتوە، ئەوە بزانن کە ئێمە دژایەتیی ئاینەکان ناکەین، بەڵکو دژی تووندوتیژی و تیرۆر و ستەمین، ئێمە کەمینەی کریستیان و جووەکان دەپارێزین، بەڵام ئێوە عەرەب و موسڵمانان دەردەکەن.

راشیگەیاندوە، نەکردنەوەی باڵیۆزخانەی هەندێک وڵات زۆرەملێی نییە، بەڵام بەرهەڵستکاری داگیرکاریی تیرۆرە  

وەڵامەکەی سەدر لەدوای ئەوەدێت کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق سەبارەت بە تاوان ناساندنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل هاوکار دەبێت بۆ دروست بوونی رق و کینە و ئازادی رادەربڕین بەرتەسک دەکاتەوە.

پرۆژەیاسای بەتاوانناساندی ئاسكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن فراكسیۆنی سەدرەوە پێشنیاز كراو رۆژی 26- 5 - 2022، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 276 ئەندام دەنگی لەسەر پڕۆژەیاساکەدا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP