دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 04/10/2022

نەخۆشی سەدەفی چییە؟ هۆکار و چارەسەرەکانی چین؟

ئا: دەریا سەمین
سەدەف بەیەكێك لەنەخۆشیە درێژخایەنەكانی پێست دادەنرێت،كە بەهۆی تێكچونی میكانیزمی خۆنوێكردنەوەی توێژاڵی دەرەوەی پێست رودەدات، نەخۆشیەكی گوازراوە نییەو زۆربەی جار نەخۆشییەکە بۆماوەییە ، ،زیاتر لە ئەژنۆ و ئەنیشكدا دەردەكەوێت.

نیشانەكان

بریتیە لە دروستبونی پەڵەی سور لەسەر پێست لەگەڵ كاژێكی زیوی، دروستبونی خورانێكی كەم لەو شوێنەی كە نەخۆشیەكەی تێدا دروستبووە، هەندێك جار وەك دڵۆپە باران وایە لەسەر پێست و زۆر جاریش وەك كڕێش لەسەر هەندێك لە بەشەكانی لەش دەردەكەوێت وەك( ئەژنۆ، ئەنیشك).

هۆكارەكان

چەندین هۆكار هەیە بۆ چڕتربونی نەخۆشیەكە لەوانە بەركەوتنی زەبر و بریندار بونی پێست، ئەو ژینگەی تێداین،دەرمان، گۆڕانی هۆڕمۆنات، كەمی كالیسیۆم) ئەمانە هۆكاری زیادبون و توندبونی نەخۆشی سەدەفە"

وەھەروەھا خواردنەوەی كحول و جگەرە كێشان زیانی خراپیان هەیە، و هەروەها فشاری دەرونی کەسەکە یەكێكە لە هۆكارەكان، ئەو خواردنانەی كاریگەریان زۆرە ( باینجان و پەتاتە و گۆشتی سور و هێلكە) ئەمانە وادەكەن ئەم نەخۆشیە گەشە بكات و باشترین جۆری خواردنیش ماسی سەلەمونە.

چارەسەرەكان

چەندین جۆری چارەسەر بەكاردەهێنرێت وەک ( مەرهەم، ڤاسلین ، قیری پزیشكی، تیشكی سەرو وەنەوشەیی و وەگرتنی دەرمانی ڤیتامین D ) ئەگەر هاتوو نەخۆشیەكە چارەسەر نەبو، پەنا دەبرێتە بەر دەرمانی كیمیایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP