دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: خوێندنی ناو پۆل ڕادەگیرێت و دەبێتە ئۆنلاین

هەرێم نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە شێوازی ئامادەبوونی ناو پۆلەوە بگۆڕێت بۆ شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.

ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩-٠٣-٢٠٢٦ دەرکراوە.

بەپێی بڕیارەکە، لەم قۆناغەدا دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بۆ هەموو قۆناغەکان دادەخرێت و تەنیا بەشێوازی دیجیتاڵی بەردەوام دەبن.

حکومەت هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاسپاردووە کە ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و ڕێکخستنی شێوازی نوێی خوێندنەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP