دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

شوان داودی هۆشداری لە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ تێپەڕاندنی پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات

هەرێم نیوز

شوان داودی کاندیدی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٦ راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی کۆکردنەوەی ئیمزا لەناو پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی کاندیدی سەرۆک کۆمار.

وتیشی ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی تێکچوونی یەکڕیزیی نەتەوەیی و لاوازبوونی پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد دەستبەجێ پرۆسەی جەمسەرگیری ڕابگرن و پۆستی سەرۆک کۆمار وەک ئیستحقاقێکی نەتەوەیی ببینن نەک غەنیمەتی حیزبی چونکە پەرتەوازەیی کورد لە بەغدا زیان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

ئەم هۆشدارییەی داودی لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٦ هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە و کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی دەوڵەت هەیە و ئاماژەی بەوە کرد: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرپرسیارێتیی دەستووریی خۆی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە هەڵدەگرێت چونکە کاتی پێویست بۆ گەیشتن بە تەبایی دراوە و چیتر دواکەوتنی پڕۆسەکە قبوڵکراو نییە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP