دواین هەواڵ

ڤیدیۆ‌

 24/05/2023

زیا پترۆس: دەبێت پێکهاتەکان ببنە هۆکاری بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

محەمەد جمال - هەولێر

چاودێرێکی سیاسی باس لە مافی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، پێکهاتەکان دەبێت ببێتە هۆکاری چارەسەرکردنی گرفتەکان و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

زیا پترۆس، چاودێری سیاسی تایبەت بەهەرێم نیوز وتی، نابێت پێکهاتەکان بخرێنە بواری ئەوەی کە ئەوان هۆکارن بۆ تێکچوونی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان، بەڵکو بە پێچەوانەوە  دەبێت پێکهاتەکان ببنە هۆکاری چارەسەرکردنی گرفتەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، چونکە  ئامانجمان ئەوەیە ئەم هەرێمە قەوارەیەکی دەستوری بەهێز بێ بە پرۆسەی دیمکراسی خۆی بڕوات.

سەبارەت بەشێوازی هەڵبژاردنیش کە لایەنەکان لەسەر شێوازی چوار بازنەیی ڕێکەوتوون، پترۆس دەڵێت، ئێمە وەک پێکهاتەکان کێشەمان نابێت ئەگەر هەڵبژاردن بەشێوەی چوار بازنەییش بەڕێوە بچێت، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی دەنگەکان پێویستە هەموو هەرێم بەیەک بازنە هەژمار بکرێت و دابەش بکرێت بۆ پارێزگاکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP