هەرێم نیوز
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە حاڵەتێکى دەگمەندا، منداڵێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر بە دوو رووخسارەوە لەدایکبوو، سەرچاوەیەکیش رایگەیاند، پاش مانەوەی بۆ ماوەیەکی کەم منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ی 7 2025، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەکە رایگەیاند، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ حاڵەتى لەدایکبوونى دوانەیەک هەبووە لە نەخۆشخانەکەیان کە یەکێک لە منداڵەکان دوو رووخسارى هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵەی دوو رووخسارى هەبووە گیانى لەدەستداوە و بەڵام منداڵەکەی دیکە ماوە و لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی دایکەکەش باشە.