هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی هەرێم داخستنی نۆرینگەیەکی لە سنووری ئیدارەی سۆران ڕاگەیاند و دەڵێت، دەرمانی نەخۆشخانە حکومییەکانی فرۆشتووە و مامەڵەی بە دەرمانی قاچاخەوە کردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی سەردانیکردنی تیمی چاودێریکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی (KMCA) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشکنین بۆ چەند نۆرینگەیەک ئەمجام درا.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئەنجامی پشکنینەکە دەست بەسەر برێک دەرمانی حکومی و هەروەها دەرمانی قاچاخ لە ناو نۆرینگەیەک لە سەنتەری ئیدارەی سۆران بە ناوی(شیفا) دا گیرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەمجام درا.