هەرێم نیوز
ماڵپەری "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، بڕیارە تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا، بێتە هەولێرو چاوی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەوێت، پێدەچێت لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریاری دیموكراتیش كۆببێتنەوە.
ئەلمۆنیتۆر، لەزاری چوار سەرچاوەوە راگەیاندووە: بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، كە هاوكات باڵيۆزی وڵاتەكەشێتی لە توركیا، گەشت بکات بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق، كە ئەوەش یەکەم سەردانی فەرمیی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێت.
گەشتەکەی باراک لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی كە 9ی6 لەگەڵ مەسرور بارزانیدا ئەنجامیداوە، پلانی بۆ دانراوە.
یەكێك لە سەرچاوەكان ئاماژەی بەوەكردووە: باراك و مەسرور بارزانی، پرسە گرنگەكانی پەیوەست بە سوریا و عێراق و پرسەكانی تر، كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باسكراون، بە پێویستیان زانیوە لە نزیكەوە گفتوگۆی زیاتری لەسەر بكەن.
پێدەچێت باراک بۆ یەکەمجاربێت لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆببێتەوە، هاوكات لە هەولێریش، کۆبانى لەبری سوریا کۆبوونەوەكە دیپلۆماسیە باڵاكەی لە هەولێر ئەنجامدەدات، هەروەک چۆن دوایین جار لە مانگی نیساندا لەگەڵ جان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەنجامیدا.
سەرچاوەکان دەڵێن: مەسرور بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفونیەكەیدا لەگەڵ باراک، داکۆکی لە کوردانی سوریا كردووە، پێدەچێت لە میانی گفتوگۆکانیان لە هەولێریش هەمان كاربكات، ئەو سەرچاوانە لەبەر هۆكاری ئەمنی، رەتیانکردووەتەوە بەرواری دیاریکراوى سەردانەكە ئاشكرابكەن.
کۆدەنگییەکی بەرفراوان هەیە لەسەر باراك، بەهۆی پەیوەندییە توندوتۆڵی لەگەڵ ترەمپ، باراک هەژمونێكی فراوانتری هەیە لە تەواوی ئەوانەی پێش خۆى، بێگومان رۆڵی سەرەکيشی بینیوە لە رازیکردنی ترەمپ، بۆ سوککردنی سزاکانی سەر سوریا.
کوردەکانی سوریا خوازیارن قەناعەت بە باراك بهێنن، بۆ پشتگیریکردنی لانیکەم بەشێک لە داواکارییەکانیان بۆ ئۆتۆنۆمی هەرێميی لە سوریا.
شەرع دژی ئەوەیە هەر جۆرە دەسەڵاتێكی ئۆتۆنومی بدات بە کورد کە بە فەرمی مشتی حکومەتی ناوەندی لاواز بکات، بەڵام کراوەیە بۆ ئەوەی رێگە بدات ئەنجومەنە هەڵبژێردراوە خۆجێییەكان، ئیدارەی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی ناوخۆیی بكەن، لە ژێر سەرپەرشتی حکومەتی ناوەنديى، وەک لە یاسای ساڵی 2011 هاتووە، كە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە دانراوە.