دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

پارێزگاری هەولێر: زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراوەتەوە

هەرێم نیوز

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت،  ڕۆژانە دو تیم زیاتر لە 50 سەگی بێلانە كۆدەكەنەوە و لە ماوەی ساڵێک و 10 مانگدا زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراوەتەوە و ڕۆژانە پزیشکی ڤێتێرنەری نەشتەرگەرییان بۆ دەکات، دەشڵێت، "ڕێژەیی گەستن 47% کەمیکردوە".

ئەمڕۆ هەینی ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،  لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رووژانە دووتیم زیاتر لە 50 سەگی بێلانە لە کوچە و کۆڵانی شار کۆدەکەنەوە و رەوانەی شێڵتەری هەولێری دەکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە،  لە ماوەی ساڵێک و 10 مانگدا زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراوەتەوە و بردراونەتە نێو شێڵتەر، بە نزیکەیی 15 هەزاریش ماون، بەتایبەتی لە شارۆچکەکانی دەورووبەری هەولێر.

راشیگەیاند، زیاتر لە 7 هەزار سەگی بێلانە نەشتەرگەریان بۆ کراوە و لە شێڵتەر دەرچوون، بەگوێرەی ئامارەکان تاکوو دوو مانگ پێش ئێستا لەگەڵ کردنەوەی ئەم شێڵتەرە ڕێژەیی گەستن 47٪، کەمیکردووە

پڕۆژەی دروستکردنی شێڵتەری سەگی بێلانە بە گوژمەی 455 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر لەسەر رووبەری 20 دۆنم زەوی دروست کراوە و ڕۆژانە چەندین تیمی پزیشکی ڤیتێرنەری و کارمەندی تایبەت تێیدا کار دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP