دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

میلشیاکانی عێراق خۆیان بۆ هێرش ئامادە دەکەن

هەرێم نیوز

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کردووە؛ لەدوای هێرشەکانی ئەمەریکاوە بۆسەر ئێران لە 22ی ئەم مانگە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەیانەوێت پەلاماری بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا، بە دیاریکراوی لە سووریا و عێراق، بدەن.

رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكاوە  بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سەربازیی و هەواڵگریی ئەمریكا ئاماژەیان دەستكەوتووە لەبارەی خۆئامادەكردنی ئەو میلیشیایانەی كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، بۆ ئەنجامدانی هێرش.

لە راپۆرتەکەشدا هاتوە، میلیشیاكان خۆیان ئامادە دەكەن بۆ ئەگەری هێرشكردن بۆسەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و رەنگە سوریا-ش، ئەمە لە وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكادا بۆسەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران.

ڕۆژانەمەکە ئەوەشی لەزاری بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە، ئەم گرووپانە لەنێویاندا کەتایب حزبوڵڵا و بەرەی مقاوەمە لە عێراق، پلانی ئۆپەراسیۆنیان هەیە بۆ هێرشکردن بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

ئەم هەنگاوانە لە وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکادا دێت کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج، ئەمەش وایکرد بەرپرسانی واشنتن ئاستی هۆشیاری لە ناوچەکەدا بۆ ئاستێکی بەرز بەرزبکەنەوە و ئەگەری هەیە هێرشی پێچەوانە وەک ڕێگرییەک دەستپێبکەن.

تائێستا هیچ هێرشێك رووینەداوەو بەرپرسانی عێراق هەوڵێكی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی میلیشیاكان لە ئەنجامدانی هەر كردەوەیەكی دوژمنكارانە رابگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP