دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سوودانی: هاوسۆزیمان لەگەاک قەتەر دووپات دەکەینەوە

هەرێم نیوز
سوودانی ڕایگەیاند: “بەهۆی هێرشی ئێران هاوسۆزی عێراق لەگەڵ قەتەر دووپات دەکەینەوە”.

 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر دۆخی ئەمشەوی ناوچەکە ڕایگەیاند: “لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەجیا پەیوەندیمان لەگەڵ هەر یەک لە میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان ئەنجامدا”.

گووتی: “هاوسۆزی عێراقمان لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر دووپات کردەوە، هەروەها جەختمان کردەوە لەسەر سەروەری و ئاسایشی و پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەنگاوی زیاتر، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی پەرەسندنی هەڵوێستەکان و ناوچەکە بخاتە بەردەم مەترسییەک”.

باسی لەوەشکرد: “کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە سەرانسەری جیهان بکات”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP