هەرێم نیوز
ماڵپه‌ڕى به‌غدادیه، لە راپۆرتێک‌دا بڵاویکردەوە، سه رچاوه یەکی نزیک له بازنه کانی بڕیاردانی عێراق ئاشکرای کرد که ئەمریکا زانیاری ورد و نوێی له سه ر شوێن و چالاکییه کانی سەرکردەکانی لایەنه چەکداره کان له عێراقدا هه یه و جه ختی له وه کرده وه که ئه گه ر بڕیاری جوڵە و هێرش بدەن، واشنتن دەتوانێت یەک له دوای یەک له ناویان ببات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئه‌مه‌ریكا پێویستى به هیچ شتێك نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت بڕیارێكى سیاسى بۆ جووڵه‌كردن بدرێت بۆ دەستپێکردنی زنجیرەیەک هێرش کە ڕەنگە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا سیمای نەخشەی ئەمنی عێراق بگۆڕێت و تەکنیکەکانی چاودێری و هەواڵگری واشنتن زۆر لەوە زیاترە کە پێشبینی دەکرێت.
هۆشداریشی داوە کە هەر گرژییەک دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەوانەیە دەرگا بکاتەوە بۆ وەڵامێکی بەرفراوانی ئەمەریکا نەک تەنها لەدژی جێبەجێکارانی ڕاستەوخۆ بەڵکو لەدژی سەرکردە باڵاکان لەناوەوە و دەرەوەی عێراق و ئەم لێدوانانە لەدوای زیادبوونی گرژییەکانی گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەد.
هاوکات رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگریى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردووه، له 24 سه‌عاتى رابردوودا میلیشیا عێراقییه‌كان به‌رانبه‌ر بنكه و سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا جووڵه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام هیچ هێرشێكیان نه‌كردووه.