هەرێم نیوز
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت، ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل سەرنجە نێودەوڵەتییەکانی لەسەر ئۆکرانیا لادا و کێشەیەکی گەورەی دروست کردووە.
هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە، لەسەر پشتیوانیی سەربازی و دارایی بۆ کیێڤ.
زێلێنسکی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز رایگەیاند: ئەم شەڕە کێشەیەکی گەورەی دروست کرد، بەم شێوەیە فۆکۆسی سیاسی دەگۆڕا و ئەمەش بە مانای کەمبوونەوەی ئەگەری یارمەتییەکان دێت، بەتایبەتی لە ئەمەریکاوە. هەرچەندە ئێمە ئەوەمان ناوێت، بەڵام هەست بەم گۆڕانکارییە دەکەین.
ئه‌م لێدوانه‌ی زلێنسكی له چوارچێوه‌ی هۆشدارییه‌كانی پێشویدایه كه ململانێی ئیسرائیل و ئێران ده‌توانێت ڕۆژئاوا سه‌رقاڵ بكات و ببێته هۆی دابه‌زینی پاڵپشتییه سه‌ربازی و داراییه‌كان بۆ ئۆكرانیا.
له‌لای خۆیه‌وه، ئاژانسی بلومبێرگ هه‌فته‌ی ڕابردو بڵاویكرده‌وه، ئۆكرانیا و ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی نه‌یانتوانیوه ئه‌و سه‌رنجه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن كه پێویستیان بو له ناتۆ له لوتكه‌ی داهاتودا، به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رقاڵی هاوپه‌یمانییه‌كه به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئێران.