هەرێم نیوز
دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی ئاگربەستی راگرتنی جەنگ، ئیسرائیل، ئێران تۆمەتبار دەکات بە شکاندنی ئاگربەستەکە، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە.
یسرائیل كاتز ، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە، له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌ست به‌رده‌وام ده‌بین له ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر تاران.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێرشی نوێی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل، به‌بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه و دڵی ئێران ده‌كه‌نه ئامانج".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئێران زنجیره‌یه‌ك هێرشی موشه‌كیی ده‌ستپێكرد كه ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی ئیسرائیلی كرده ئامانج.
له‌دوای ئه‌و روداوه‌ش، میدیای فه‌رمی ئێران ره‌تیكرده‌وه، هیچ هێرشێكی نوێی بۆسه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامدابێت و جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبون به‌ئاگربه‌ستی نێوانیان كرده‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه، ئیال زه‌میر، سه‌رۆك ئه‌ركانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له ژێر رۆشنایی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌ڵامی به‌هێز ده‌ده‌ینه‌وه.
ئیسرائیل پێی وایه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه، دوو هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی له‌ناو بردووه، یه‌كێكیان بریتییه له هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كه سه‌رجه‌م ژێرخانه‌كه‌ی له‌ناو برا، هه‌ڕه‌شه‌ی دووه‌میش هه‌ڕه‌شه مووشه‌كییه‌كانی بووه كه ئه‌وانیشی له‌ناو بردووه.
شه‌ڕی ئێران - ئیسرائیل له رۆژی 13ی 6 به ده‌ستپێشخه‌ریی ئیسرائیل ده‌ستی پێ كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا جگه له وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌تۆمی و مووشه‌كیی ئێران، سه‌تان كه‌س كوژران كه ده‌یانیان له فه‌رمانده‌كانی باڵای سوپای پاسداران بوون و به‌پێی دواین ئاماره‌كان، نزیكه‌ی 20 زانای ئه‌تۆمی كوژران.