دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران ئاماری کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیلی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

وەزیری تەندروستی ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لە ماوەی 12 ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران 606 کەس گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەی محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستی ئێران، تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 107 کەس لەو کەسانە گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو ژمارەی بریندارانی ئەو هێرشانە بە پێنج هەزار و 332 کەس و بریندارانی ئێرانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە هەزار و 342 کەس ڕاگەیاند.

لە یەکەم ئاماری فەرمی و هەمەلایەنەی کاربەدەستانی حکومەتی ئێراندا سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی ئەم دواییە، زەفەرقەندی لە ڕوونی کردەوە کە لە سەدا 95ی قوربانیانی ئەو هێرشانە “لە ژێر داروپەردوودا” بەهۆی تەقینەوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP