یاسای "٣،٥٪" ئاماژە بۆ ئەو گریمانەیە دەکات کە تا ئێستا هیچ حکومەتێک بەرگەی قەیرانێکی ناوەخۆی گەورەیی نەگرتووە ئەگەر رێژەی ٣،٥٪ی دانیشتووانەکەی لە دژی راپەڕی بێت. (ئێریکا چێنۆوێس) لە توێژینەوەیەکدا کە لە (هارڤارد کەندی سکوڵ) بڵاو بۆتەوە ئاماژە بە چوار خاڵی سەرەکی دەکات: • ئامارەکەی ٣،٥٪ پێوەرێکە بۆ کارکردن کە لەسەر چەندین نموونەی بزووتنەوە مێژووییەکان دامەزراوە. بەڵام ئەم رێژەیە بە رەهایی تەواو یەکلاکەرەوە نەبووە.
• پێوەرەکەی بەشداریی رێژەی ٣،٥٪ ڕەنگە وەک یاسایەکی گشتی سوودبەخش بێت لە زۆربەی کەیسەکانی نارەزایی دژی رژێمەکان؛ بەڵام فاکتەرەکانی تری وەک: خێرایی تەشەنەکردنی پڕۆتێستەکان، ڕێکخستن، سەرکردایەتی ستراتیژی، و بەردەوامی، لەوانەیە هەندێ جار لە بەشداریی فراوان (رێژەی ٣،٥) گرنگتر بن بۆ سەرکەوتنی بزووتنەوە نارەزاییەکان و زۆرجار مەرجی پێشوەختەن بۆ گەیشتن بە بەشداریی رێژەی ٣،٥٪.
• توێژینەوە نوێکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە تەنیا بزووتنەوەییەکی ئاشتیخواز، بۆ نموونە لە بەحرەین لە ٢٠١١-٢٠١٤، شکستی هێناوە سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ٦٪ خەڵک بەشداریی تێداکرد. ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو کە بە لایەنی کەمەوە یەک جار ئیستیسنا لە یاسای ٣، ٥٪ هەبووە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم یاسایە پێوەرێکە بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری ژمارەی خەڵک لە نارەزاییە جەماوەرییەکان، بەڵام بە تەواوی رەها نییە بۆ رووخانی رژێمەکان.
• قەبارەی گەورەی بەشداری خەڵک لە بزوتنەوەیەکی نارەزەییدا پەیوەندی بە سەرکەوتنی بزووتنەوەکەوە هەیە. بەڵام زۆربەی بزووتنەوە ئاشتیخوازە گەورەکان کە سەرکەوتوبوون، تەنانەت بەبێ گەیشتن بە بەشداریی رێژەی ٣،٥٪ خەڵک ئەگەر ئەم یاساییە لەسەر ئێران جێبەجێ بکەین ئەوە دەبێت، بەلای کەم ٣ ملیۆن کەس زیاتر بەشداریان کردبوایە لە نارەزایەتی ناوەخۆ تاوەک رژێمی ئێران مەترسی رووخانی لەسەر بێت، بۆیە ئەم نموونەیەم هێناوە چونکە بەشێک لە راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئیسرائیل ئەوە بوو: ئەو گوشارە ئابوری و سیاسییانەی سەر ئێران لەوانەیە دواجار ببێتە هۆی سەرهەڵدانی نارەزایەتی ناوەخۆ لە سەرتاسەری ئێران، ئەمەش وا دەکات رژێمەکە بروخێت، بەڵام لە ئێران ئەمە رووینەدا، ئەگەرچی چەندین فاکتەری تر هەن کە بۆ روخانی رژێم پێویستن بۆ نموونە دابەشبوونی سەرکردایەتی و هێزە ئەمنییەکان بۆ پاڵپشتی لە نارەزایەتییەکان.