دواین هەواڵ

وەرزش‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی گواستنەوەی ئەنسۆ فاتی بۆ ریزەکانی راگەیاند

هەرێم نیوز

یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی دوای گواستنەوەی پۆل پۆگبا بەفەرمی گواستنەوەی ئانسو فاتی یاریزانی لاوی بارسێلۆنای بۆ ریزەکانی راگەیاند.

ئانسو فاتی بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک درێسی یانە فەڕەنسییەکە دەپۆشێت، کە پێش ئەوەی لە بارسێلۆنا بڕوات ئەو یاریزانە 22 ساڵانە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێکردەوە، ئینجا بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن پەیوەندی بە مۆناکۆ کرد.

ئانسو فاتی دوای ئەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2028 لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە، بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی مۆناکۆی فەڕەنسییەوە کرد و درێسی ژمارە 31 لەو یانەیە دەپۆشێت.

فاتی لە یەکەم وەرزی یاریکردنی لە تیپی یەکەمی بارسێلۆنا درێسی ژمارە 31ـی پۆشی و 8 گۆڵی کرد، لە مۆناکۆ هەمان ئەو ژمارەیەی هەڵبژاردووەتەوە، کە ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانییە بەهۆی پێکانەوە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا دواکەوت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP