دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 12/08/2023

خاوەن پێداویستی تایبەت کێن ؟

هەمین شێرزاد

خاوەن پێداویستی تایبەت ئەوانەن کە گرفتێکی جەستەی یان ژیری یان دەرونیان هەیە ، کە ناتوانن وەکو کەسانی ئاسایی ژیانی رۆژانەیەن بکەن ، لەوانە (دواکەوتنە ژیریەکان ،بەهرەداران ،ئۆتیزم،فرەجولە و کەم تەرکیز،گرفتەکانی زمانەوانی،نابینا و نابیستان ،ئاستەنگەکانی فێربوون ..هتد وە پێویستیان بە هاوکاری دەوروبەریان هەیە، پێویستیان بەوەیە کە ڕێزیان لێبگیرێت نەک بە چاوی بەزەیی سەیریان بکرێ ، چونکە ئەمە کاریگەری خراپی دەروونی لەسەر بەجێ دەهێڵێت.

پێشتر ئەو خێزانانەی کە مندالی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەبوو ،وەک لەکەیەک بوو بۆ خێزانەکەیان بۆیەش بە شێوازێکی هەڵە مامەڵەی لەگەل دەکرا و دوور دەخراوە لە چاوی کۆمەڵگادا، پەروەردەی تایبەت کە خاوەن باشترین پرۆگرام و پلانی تایبەتە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت ، کە پێویستی بە کەسانی شارەزاو پسپۆر هەیە لەو بوارە ، چونکە جۆری گرفتەکان زۆرن و جۆراجۆرن و ئاستیان جیاوازە ، دەستنیشانکردن و ناسینەوەیان قورسە بەتایبەت پەکەوتنە ژیریەکان.

بۆ یە پێویستە پسپۆرانی ئەو بوارە زیاتر کار بەو پرۆگرامە بکە بۆ هاوکاریکردنی ئەم چینە ، بۆ ئەوەی بتوانن وەک کەسی ئاسایی ژیان بکەن ، بەڵام گرینگترین شتێک کە گرینگی پێدراوە لە پەروەردەی تایبەت.

مافی خوێندنە بۆ گشت جۆرەکان، کە خۆیی لە چەند ئاستێک دەبینێتەوە هەندێکیان بە کاتێکی کەمتر دەتوانن فێربن هەندێکیان بە قورسی دەتوانن فێربن بەتایبەت گرفتە ژیریەکان ، لەنێویاندا ئاستی توند ، گرنگە بتوانین هاوکاری زۆری ئەو چینە بکەین ، چونکە ئەوانیش شایستەی ژیانکردنن وەک هەر مرۆڤێکیتری ئاسایی خاوەن مافن ڕێزیان بگرە و ببە وەسیلەیەک بۆ بەرەپێشچونی تواناکانیان.








Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP