دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

پزیشكیان: بڕیارمان داوە ڕۆژی هەینی داهاتوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکەین

هەرێم نیوز

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە "کۆنگرەی گشتیی حکومڕانیی بەهێزکردنی هاوکارییەکاندا" ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی وڵاتەکە بگاتە ئاستێکی پێشکەوتوو، پێویستە ئێرانییەکی وابنیات بنێن کە لە هەموو ڕوویەکەوە باشترین بێت، هاوکات ئاشکراشی کرد کە بڕیارە ڕۆژی هەینیی داهاتوو، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمەریکا واژۆ بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی 6ـی 2026، پزیشکیان لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئاییندەی ئێران بە تێڕوانین، باوەڕ و کارکردنی ئەمڕۆی هەموو بەرپرسان و خەڵک نەخشەڕێژی دەکرێت. سەرۆککۆماری ئێران وتی: "ئێمە دەتوانین بە پشت بەستن بە پسپۆڕان، ئەزموونە سەرکەوتووەکان، بەهێزکردنی هاوکارییەکان و بەشداریی ڕاستەقینەی خەڵک، باشترین و باڵاترین ئاییندە بۆ وڵاتەکەمان دروست بکەین."

پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاوی یەکەم، گۆڕینی تێڕوانینی بەرپرسانی حکومییە لە هەموو پلەکاندا، بۆ ئەوەی باشترین خزمەت پێشکەش بکەن.

 ناوبراو هۆشداری دا لەوەی کە بەبێ هاوکاری و بەشداریی خەڵک، گەیشتن بەم ئامانجە مەحاڵە و بۆ دەستپێکردنی ئەم ڕێگەیە، دەبێت کینە لە دڵەکان بسڕدرێتەوە و زەمینەی هاوسۆزی و یەکڕیزی دابین بکرێت.

 سەرۆککۆماری ئێران وتی: "دەبێت ئێرانییەکی وابنیات بنێین کە باشترین بێت؛ وڵاتێک کە بە هاوکاری و هاوسۆزیی خەڵک پێک بێت و هەموو هاووڵاتییان هەست بکەن لە بنیاتنانیدا ڕۆڵیان هەیە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP