دواین هەواڵ

جیهان‌

 07/09/2023

بەریتانیا سوپای ڤاگنەری خستە لیستی تیرۆرەوە

هەرێم نیوز

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سولا برەیڤەرمان  رایگەیاند: گروپی ڤاگنەر كە لە سەربازانی بەكرێگیراوی روسی پێكهاتوون تیرۆریستن و دەخرێنە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی بەریتانیاوە.

میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە كە برەیڤەرمان گروپی ڤاگنەری بە ئامڕازێكی سەربازیی سەرۆكی روسیا لە دەرەوەی وڵاتەكەی وەسفكردوەو  رایگەیاندوە: لە كاتێكدا رژێمی پوتین بیر لەوە دەكاتەوە چی لەگەڵ ئەو دڕندانەدا بكات كە خۆی دروستی كردون، ڤاگنەر بەردەوامە لەسەر كردە وێرانكارییەكانی كە خزمەت بە ئامانجە سیاسییەكانی كرملین دەكات.

ئاماژە بەوەشدراوە کە بە رونی و ئاسانی ئەوانە تیرۆریستن و بە فەرمانێك بڵاوی دەكەینەوە بەریتانیا بە تێوەگلانی ڤاگنەر لە تاڵانی، ئەشكەنجە، كوشتاری دڕەندانەو كردەكانیان لە ئۆكرانیا دەخاتە لیستی تیرۆری وڵاتەكەیەوە، بەردەوامیش دەبین لە پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا لە بەرەنگاربونەوەی روسیادا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP