دواین هەواڵ

جیهان‌

 13/09/2023

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکان لە ئێران رێوشوێنی ئەمنی توند دەگیرێتەبەر

هەرێم نیوز

حکومەتى ئێران ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ رێگریکردن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان، لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەم ساڵیادی سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان کە دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد.

ئاژانسی ئەسۆشیێیەتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە، بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی گردبوونەوە و خۆپیشاندان.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیانکردووە بە دوورخستنەوەی ئەو خوێندکار و مامۆستایانەی زانکۆ کە پشتگیری لە ژینا ئەمینی دەکەن و لە چەند ناوچەیەکیش ھێڵی ئینتەرنێت راگیراوە. 

ئاژانسی ئەسۆشێیەتید پرێس راشیگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوو، بەڕێژەیەکی بەرچاو خاڵی پشکنینی پۆلیسی رەوشتی ئێران لە ناوچەکە زیادکراوە و ھەر ژن و کچێک حیجاب نەبێت، رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

رۆژی ١٣ی ئەیلولی ساڵی رابردوو، ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، کە ژنە کوردێکی چالاکوانی دانیشتووی شاری سەقزبوو لە رۆژھەڵاتی کوردستان، لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە دەستگیرکراو دوای سێ رۆژ لە زیندان گیانی لەدەستدا، ئەوەش خۆپیشاندانی بەرفراوانی لێکەوتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP