شوان ئەحمەد
ئه‌گه‌ر بۆ زۆر كه‌س گزافێ دی سی كه‌سێكی گومناو و نه‌ناسراوبێت، ئه‌وا بێگومان ئۆریانا ڤالاچی زۆر له‌وه ناسراوتر و به‌ناوبانگتره كه پێویستی به‌ناسین هه‌بێت.. ئه‌م خانمه فلۆرنساییه (1929 -2003) سه‌رو حه‌فتا ساڵێك ژیا، له‌بواری فیكر و سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌نوسیدا ، گه‌لێك به‌رهه‌می دیار و دانسقه‌ی پێشكه‌شی خوێنه‌رانی كرد.
ڤالاچی ئه‌وه‌نده ژیا تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ببینێ و له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستویه‌كیشدا له‌و شاره‌ی تێیدا ده‌ژیا واته (نیویۆرك)، كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی رێكخراوی قاعیده ببینێ. بینی چۆن خوێن ساردانه مرۆڤگه‌لێك به‌ناوی قه‌داسه‌ت و شه‌هاده‌ت و مه‌رگ و خواوه‌نده‌وه، ئه‌تكی ژیان و شارستانیه‌ت و پرانسیپه ئینسانییه‌كان ده‌كه‌ن. ڤالاچی دیمه‌نه‌كانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه، خه‌یاڵی داگیرده‌كه‌ن و ترس و توڕه‌ییه‌كی بێسنوریشی تێدا ده‌چێنن. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه زادی فیكری نوسینی كتێبێك به‌ناوی (الغضب و الكبریاء).
یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر مه‌ره‌كه‌بێكی زۆری بهنوسهران و رۆژنامه‌نوسان رشت، به‌شێكی زۆری ئه‌و نوسینانه‌ش گوزارشت له‌ترس و دڵه‌راوكێ، رق و توڕه‌یی، بوغز و شه‌ڕانگێزی ئه‌و ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكییانه ده‌كه‌ن كه (قاعیده) له‌ناخه‌وه برینداری كردوون. بڕوانه: ( لی هاریس: شارستانیه‌ت و دوژمنانی، خێرت فیڵده‌رز: ئازادی هه‌ڵبژێره، له‌گه‌ڵ نوسینی نوسهرگهلێكی وه‌ك: ئه‌ندرێ گلۆكسمان و ئالان فێنكلكراوت و دانیال بابیس و ف. س نایبۆل و بێرنارد لویس و بۆكانن و..... هتد).
ئۆریانا ڤالاچێ له كتێبه‌كه‌یدا (الغضب و الكبریاء) به ڕوون و ره‌وانی باس له‌و ترس و توڕه‌ییه ده‌كات و ره‌شبینی خۆی به‌رانبه‌ر داهاتووی خۆرئاوا ناشارێته‌وه. ئه‌و كتێبه زیاتر به مانیفێستێك ده‌چێت بۆ ئه‌وروپای دوای یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر.. هه‌وڵێكه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، بۆ پاراستنی ژیاری خۆرئاوا له‌ده‌ست به‌ربه‌رییه‌كان و فاشیزمه نوێیه‌كان. نه‌خشه رێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خۆرئاواییه‌كان بزانن چۆن فاسیله‌یه‌ك له‌نێوان خۆیان و ئه‌وان، له‌نێوان ژیان و مردن، له‌نێوان به‌ربه‌ریه‌ت و شارستانیه‌تدا داده‌نێن.
ڤالاچی ترسی خۆی ناشارێته‌وه له‌وه‌ی شارستانیه‌تی نوێی خۆرئاوا به‌هه‌مان ده‌ردی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی بچێت، واته كۆچبه‌ره موسڵمانه‌كان ببنه ئه‌و سه‌ره نێزهیهی له قه‌برغه‌ی ئه‌وروپییه‌كان گیر ده‌بن و ده‌یانكه‌نه كۆیله.
ئه‌و ته‌واو بڕوای به‌و تێزه‌یه‌ی ویڵ دیورانتی مێژوونوس هه‌یه كه ده‌ڵێت : (رۆما هه‌ر به‌ته‌نیا به‌هۆی شاڵاو و هێرشی به‌ربه‌رییه‌كان له ده‌ره‌وه دووچاری شكست نه‌هات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بڕستی لێ‌بڕی و لاوازیكرد، نه‌وه‌و وه‌چه‌ی به‌ربه‌رییه‌كان بوون له ناوخۆی رۆما خۆیدا).
ڤالاچیش قه‌ناعه‌تی وایه گه‌ر خۆرئاوا فریای خۆی نه‌كه‌وێت، نه‌وه و وه‌چه‌ی موسڵمانه‌كان له ئێستاداو له‌سه‌رزه‌مینی خۆیدا، به‌و ده‌رده‌ی ده‌به‌ن. ئه‌وه‌تا له‌و كتێبه‌یدا ده‌ڵێت: ( دره‌نگ یان زوو، خۆرئاوا ده‌بێته كۆلۆنێیه‌كی ئیسلامی) و مه‌ترسی خۆشی له پرسی دیموكراسی نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت : (هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك زۆر كراوه و دیموكراسی بێت، تیرۆر زیاتر زه‌فه‌ری پێ ده‌بات). له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا خۆرئاواییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له‌م شه‌ڕی مان و نه‌مانه‌دا (به‌گژ هه‌موو ئه‌وانه‌دا بچنه‌وه كه به‌هاكانی خۆرئاوا به‌سوك ده‌گرن).
ڤالاچی وه‌ك پاتریك بۆكانن پێیوایه: (كۆچی به لێشاوی موسڵمانان به‌جارێك خۆرئاوا ده‌گۆڕێت و وایان لێده‌كات خاڵی هاوبه‌شی كولتووری و مێژووییان له‌نێواندا نه‌مێنێ و ده‌ستكاری پێكهاته‌ی دیموگرافی ئه‌و كیشوه‌ره‌ش ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا په‌لاماری ئه‌فریقا و وڵاتانی ئیسلامی و جیهانی سێی دابێت و كۆلۆنیالیزهی كردبن، ئه‌وا ئه‌و وڵاتانه له سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا پرۆسه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و په‌لاماری خۆرئاوا ده‌ده‌ن و كۆلۆنیالیزهی ده‌كه‌ن).
ڤالاچی چه‌ند له شاڵاوی جهحافیلی ئیسلامی و توندڕه‌وی موسڵمانان ده‌ترسێت، ده ئه‌وه‌نده‌ش له خۆرئاواییه‌كان و هاوڕه‌گه‌زه ئه‌وروپییه‌كانی نائومێدهو ره‌شبینه به‌رانبه‌ر داهاتوو. ئه‌م په‌ره‌گرافه شه‌رحی ئه‌و دۆخه ده‌رونییه خراپه‌ی ڤالاچی ده‌كات كه ده‌ڵێت: ( ئه‌و شێرپه‌نجه كوشنده‌یه‌ی توشم بووه ده‌زانم ده‌مكوژێت، به‌ڵام خۆرئاوا دووچاری ده‌ردێك بووه كوشنده‌تر له‌و ده‌رده‌ی من، ده‌زانن بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكاری دوژمنه‌كانی ده‌كات و دۆستی ئه‌وانه‌یه كه به‌هاكانی به‌كه‌م ده‌گرن. خۆرئاوا نه وه‌ك پێویست شینی قوربانیانی خۆی ده‌كات و نه‌وه‌ك پێویستیش ده‌زانێت، رق له دوژمنه‌كانی هه‌ڵگرێت و بیان بوغزێنێت).
ڤالاچی كه ئه‌م شتانه‌ی ده‌نوسی، ته‌نیا هێرشه‌كانی سه‌ر نیۆیۆرك و مانهاتنی بینیبوو، به‌وه ڕانه‌گه‌یشت په‌لاماره‌كانی مه‌درید و پاریس و له‌نده‌ن ببینێت، یاخود له شاشه‌ی تیڤی كانه‌وه ببینێ له عێراقدا زه‌رقاوی چۆن بارمته بیانییه‌كان گۆشاوگۆش سه‌ر ده‌بڕێت.
یان ئه‌و هه‌واڵه جه‌رگبڕه ببیستێ كه له هۆڵه‌نداوه باس له‌وه ده‌كات، به‌پێی ئاماره‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ساڵی 2015دا له هه‌ردوو شاری ئه‌مسته‌ردام و رۆتهردامدا موسڵمانان ببنه زۆرینه. ئه‌و مردوو ئه‌م هه‌قیقه‌ته تاڵانه‌ی نه‌بیست. گه‌ر بمایه بێگومان شان به‌شانی رۆبرت سنبسهر و بامێلا گیله‌ر، رادهوهستاو نه‌یده‌هێشت له نزیك شوێنی دوو تاوه‌ره بازرگانییه‌كه‌ی مانهاتن، مزگه‌وت دروست بكرێت.
كێبی (الغضب و الكبریاء)و ره‌نگه به‌توڕه‌ییه‌وه بیخوێنیته‌وه و جاڕست بكات، به‌ڵام ئه‌مه ڕێ له‌وه‌ناگرێت كه كتێبێكه ته‌عبیر له ویژدانی ژنێكی ئه‌وروپی ده‌كات له قۆناغی ئێستادا، قۆناغێك كه سیخناخه به تیرۆر و تۆقاندن.