هەرێم نیوز
بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرش کرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، بەگوێرەی زانیاریەکان، درۆنەکە لە رێگەی سیستەمی دژەمووشەکی تێکشکێندراوە، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ سێشەممە، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ڵام سیستمی به‌رگری ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رپه‌رچی فڕۆكه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، تێكشكێندراوه.
دژەتیرۆری کوردستانیش لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،" بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 9:52، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە."
ئەمەش لەکاتێکدایە، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو گروپی چەکداری سەر بە "المقاومه الاسلامیه فی العراق" لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراوەوە هێرشیکردە سەر بنکەی هێزەكانی ئه‌مریكا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ماوەیەکە بەردەوام هێرشى درۆنى دەکرێتە سەر هەولێر و گروپە چەکدارەکانى عێراقیش وەک گروپى مقاوەمەى ئیسلامى بەپرسیارێتى خۆى لە هێرشەکە رادەگەیەنێت.