دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

توركیا لەسەر داوای نێچيرڤان بارزانی گەمارۆی ئاسمانی سەر فرۆكەخانەی سێمانی هەڵگرت

هەرێم نیوز

لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئابڵۆقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لادەبات. بەم نزیکانە ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانە و فڕۆکەکانی سلێمانی دەکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆشتووەتە ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه‌.

ئەردۆغان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی وتووە، "بۆ هێندە خەمی سلێمانیتە،" نێچیرڤان بارزانی پێی وتووە، "من سەرۆکی هەرێمی کوردستانم، نیوەشم سلێمانییە."

هاوکات یەحیا ئوستون، بەرپرسی راگەیاندنی هێڵی فڕۆکەوانیی تورکیش ئێیرلاینز ڕایگەیاند: بەزوویی گەشتەکانمان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکەینەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سوپاس و پێزانينمان بۆ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته‌ ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.

ڕاشیگەیاندووە: ئه‌م بڕياره‌ له‌ چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه‌ دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له‌ به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له‌ سنوورى سلێمانى ده‌بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP