هەرێم نیوز
وەفدێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، گەیشتە دیمەشقی پایتەخت و وابڕیارە بە ئامادەیی تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع و حکومەتی سوریا کۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی هاوار نیوز: لە ئێستادا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، شاندی ئیدارەی خۆسەر كە پێكهاتوون لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد، رۆهەلات عەفرین، لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانی، بۆ تاوتوێکردنی پرسە سیاسی و ئەمنییەکان لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەی 10ی ئازاردا.
ئەم هەنگاوە دوای ئەو كۆبونەوەیە دێت كە دوێنێ لەنێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەوەرەوەو، رۆهلات عەفرین، فەرماندی گشتی هێزەكانی یەپەژەو، غەسان یوسف، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و، عەبد حامید ئەلمەهباش، سەرۆکی پارتی سوریای ئایندە، لەگەڵ تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئەدمیرال براد کوپەر، كۆبونەوە.
یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌زوڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی شه‌وی رابردوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق و ئه‌مریكیه‌كانیش جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌وه‌ی، هه‌ردولا بگه‌نه رێكه‌وتنێك بۆ راگرتنی شه‌ڕ و كۆتاییهێنان به‌گرژی و ئاڵۆزیه‌كان.
شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب ڕوده‌دات، ئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی هه‌وڵی گروپه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتییه و ئه‌وان پێشتر سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان كشاندوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، "حكومه‌تی دیمه‌شق به به‌رپرسیاری ته‌واو و ڕاسته‌وخۆ ده‌زانن له به‌رده‌وامبونی گه‌مارۆ و پێشێلكارییه سیستماتیكه‌كان دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی".