هەرێم نیوز
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه له كۆتایی نزیكبوه‌ته‌وه و ته‌نها "هه‌ندێك ئه‌رك ماون".
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پۆدكاستێكی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند "ئیسرائیل له ڕوداوه ترسناكه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وت"
ناتانیاهۆ، راشیگەیاند، حزبوڵا و حوسییەکان گورزی توندیان بەرکەوتووەو ئیسرائیل ئەمریکا لە ئێران دەپارێزێت.
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه حه‌ماسمان له‌ناوبردوه، هه‌رچه‌نده هێشتا نه‌دۆڕاوه، به‌ڵام ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ش، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ حزبوڵا و سوریا ئه‌م كاره‌مان كرد و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانیشمان تێك‌شكاند".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕونیكرده‌وه كه ئیسرائیل "دوژمنانی ئه‌مریكای تێك‌شكاند كه هه‌وڵیان ده‌دا به سه‌ری ئه‌تۆمی موشه‌كی بالیستیك په‌ره‌پێبده‌ن".
ماڵپەڕی "واینێت"ی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە: لە بارەی بارمەتە ئیسرائیلییەكانیش ناتانیاهۆ وتویەتی: ئەوەی لە غەززە دەستی پێ‌کرد لە غەززە کۆتایی دێت، بە ئازادکردنی بارمتەكان و كۆتایهێنان بە حەماس.
ئاماژەی بەوەشکردووە: تائێستا (20) لە رفێنراوەکان تا ئێستا لە ژیاندا ماون.