دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 27/01/2024

ئەو شاجوانەى کە وای فای داهێنا

د. پشتیوان فەرەج
جوانترین و سەرنجڕاكێشترین خانمە ژنی جیهان لە مێژووی سینەما و ئەندازیاری بەتوانا هێدی لامار و سوپاس بۆ ئەو، ئێستا ئێمە وای فایمان هەیە.

هێدی لامار ژنێکی جولەکەی ڤیەننا بوو کە زۆر حەزی لە تەکنەلۆژیا و پیشەیەک بوو بۆ شانۆ و فیلم و خەونێ ئەوە بوو لە هۆلیۆد كار بكات. یەکەم جار لە ئەڵمانیا، وەك ئەندازیارێك كاری دەری دەكرد و دواتر لەدەست ئەڵمانیە نازیەكان هەڵهات بۆ ئەمریكا و هەموو وێنە و فیلمەكانی ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە كە ئەو خانمە تەنهاجوان نەبوو بەڵكو بلیمەت و بەهرەمەنیش بوو. كەم كەس هەیە لە دونیا هەم جوان بێت هەم داهێنەر كەچی ئەم خانمە هەردووبەهرەكەی تیادا كۆبووبوەوە. لەسەردەمی خۆیدا بە یەكێك لە جوانترین ژنی جیهان ناوی دەركردبوو.

ئەم ژنە ڕەنگ قاوەییە لە گەڵ سپێنسەر تراسی و كلاركگابڵ ئەستێرەی فیلم بوو. هەروەها ئەندازیارێكی توانالەڕادەبەدەر بوو توانای داهێنانی هەبووبۆ یەكەم یەكەم كەس بوو كە سیستەمێكی تەلەفۆنی بۆ ئاڕاستەكردنی موشەك داهێنا.

هەرچەندە حکومەتی ئەمریکا لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا داهێنانەکەی ڕەتکردەوە، بەڵام لەسەردەمی قەیرانی کوبادا داهێنانەكەی وەرگرت و پەسەندی كرد و كاریان پێكرد.
داهێنانەکەی هێدی لامار بوو بە بنچینەی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای موشەك و دواتر سوود لەداهێنانەكەێ وەرگیرا بۆ دروستكردنیوای فای وجێ پی ئێس و بلوتوس و سیستەمی پەیوەندیكردن و ئەم داهێنانەی وەك شۆڕشێك وابوو لە دونیای تەكنەلۆژیادا.

بە کورتی، ئەگەر ئەمڕۆ بتوانین بە شێوەیەکی وایەرلێس پەیوەندی بکەین بە مۆبایل و کۆمپیوتەر و تابلێتەوە بە تۆڕەکان، ئەوا لەسایەی داهێنانی ئەم خانمەیەوە ئێمە قەرزاری ئەوین، ئەمرۆ رۆژی لەدایك بوونی ئەم بلیمەت و شاجوانەیە لە نەمسا و ئەڵمانیا یادی لەدایكبوونی بووەتە ڕۆژی داهێنەران.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP