دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 08/02/2024

کۆمپانیای مێتا هەژماری فەیسبوک و ئینستاگرامی عەلی خامنەیی سڕییەوە

هەرێم نیوز

کۆمپانیای مێتا هەژماری عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێرانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام و فەیسبووک لابرد.

ئەکاونتی فارسی ڕێبەری ئێران لە ئینستاگرام پێنج ملیۆن فۆڵۆوەری هەبوو.  هەروەها زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەکارهێنەریش لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا بە زمانی ئینگلیزی فۆڵۆوی پەیجەکەیان دەکرد.

 هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای مێتا بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ "ڕێکخراو و خەڵکی مەترسیدار" بڕیاری بلۆککردنی ئەکاونتەکانی ڕێبەری ئێرانی داوە.

چالاکی ئازادانەی هەژمارە فەرمییەکانی عەلی خامنەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چەند مانگی ڕابردوودا، بە تایبەتی دوای ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئێران، لەلایەن نەیارانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیرا.  هەروەها لایەنگرانی ئیسرائیلیش ڕەخنەیان لە چالاکییەکانی ئەکاونتەکانی عەلی خامنەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرت، بەتایبەت لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئەو وڵاتە لە ٧ی ئۆکتۆبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP