دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

پشتیوان سادق: سەدا 90ـی حزبەکان پێیانوایە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت

هەرێم نیوز 

پشتیوان سادق رایگەیاند، سەدا 90ـی حزبەکان پێیانوایە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت، دەشڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "لەگەڵ حیزبەکان لە گفتوگۆدایە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی کە ئەمە پرەنسیپی پارتی بووە لە ڕابردوو و ئێستادا". 

پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند،  "کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، دەبێت هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف لە هەرێمی کوردستان بکرێت، واتای ئەوە دەگەیەنێت، دەستوەردان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "لەگەڵ حیزبەکان لە گفتوگۆدایە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی کە ئەمە پرەنسیپی پارتی بووە لە ڕابردوو و ئێستادا". 

وتیشی، "سەدا 90ـی ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە باوەڕیان وایە  کە هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP