هەرێم نیوز
تەرمی ئەو مێردمنداڵەی لە ڕوباری سیروان خنکا دۆزرایەوە.
جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مێردمنداڵێک بەناوی (ئاری حکیم رەحیم) لەدایکبووی ساڵی 2004 دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆن لەکاتی مەلەکردندا لەرووباری سیروان خنکا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەوتەی کەسوکارەکەی، ئەو مێردمنداڵە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەمەبەستی مەلەکردن روویان لەرووباری سیراون کردووەو بەوتەی هاوڕێکانی ناوبراو لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی: لەئێستادا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە پۆلیس هاوڕێکانی دەستگیرکردووە و لەدوای گەڕان تەرمی ناوبراو دۆزراوەتەوەو بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کراوە.