هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە بەغداد دەکات پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان تەرخانبکات.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەمبارەیەوە ئاشکرای کرد: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، سەرۆکوەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌وڵی جددی بۆ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ هه‌موو سێ یه‌كه‌مه‌كانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنییان له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.