دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەرجەنتین داوای لە ئینتەرپوڵ کردەوە وەزیری دەرەوەی ئێران دەستگیر بکات

هەرێم نیوز

ئەرجەنتین ڕایگەیاند، داوای لە ئینتەرپول کردوە ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران دەستگیر بکات، بە تۆمەتی تێوەگلانی لە بۆردومانێكدا کە لە ساڵی 1994دا ناوەندێکی جولەکەکانی بوینس ئایرێسی کردە ئامانج.

ڕۆژی سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەرجەنتین داوای دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەکات کە بەرپرسیارن لەو هێرشەی کە لە ساڵی 1994 سەنتەری "ئامیا"ـی کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا 85 کەس کوژران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرجەنتین داوای لە حکومەتی پاکستان و سریلانکاش کردوە، وەزیره‌كه‌ی ئێران دەستگیربکەن و ڕادەستی ئەوان بکەن.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، ئەم کەسە لە ئێستادا پۆستی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەدەستەوەیە، هەروەها بەشێکە لە شاندێکی حکومەت کە ئێستا سەردانی پاکستان و سریلانکا دەکەن.

ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌، دادگای ئەرجەنتین تارانی بە بەرپرسیار زانی لە دوو هێرشی خوێناوی کە سێ دەیە لەمەوبەر کۆمەڵگەی جولەکەکانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج.

هەروەها دادگای ئەرجەنتین، حزبوڵای لوبنانی کە تاران پشتیوانی دەکات، تۆمەتبار کرد و هێرشەکەی بۆ سەر ناوەندی ئامیای بە "تاوانێک دژی مرۆڤایەتی" وەسف کرد.

لە ساڵی 1992 بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بوینس ئایرێس کرا، کە  29 کەس کوژران، دوای دوو ساڵ ناوەندی کۆمەڵەی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەرجەنتین لە پایتەختی ئەو وڵاتە لەلایەن بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنی کرایە ئامانج، کە بەهۆیەوە 85 کەس کوژران و 300 کەسی دیکەش برینداربوون.

کاتێک هێرشی بوینس ئایرێس ڕویدا، وەحیدی فەرماندەی سوپای قودس بوو، کە یەکەی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP