دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

لە ڕووداوی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە فەڕەنسا سێ کەس دەستگیرکران

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە بەلەمێکی لە کەنداوی مارش کە لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا دەڕۆشت ژێرئاو کەوت و چەند کەسێک تێیدا خنکان، لەئێستادا سێ کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.

ئەو پیاوانە بە تۆمەتی ئاسانکاری بۆ کۆچبەری نایاسایی و چوونە ناو بەریتانیا و بە تۆمەتی نوقمکردنی  پێنج کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز دەستگیر کراون.

لەبەرە بەیانی  ڕۆژی سێ شەمەدا بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز ژێر ئاوکەوت بە پێی تازەترین ئامار بەلەمەکە 112کۆچبەری هەڵگرتووە بە هۆی زۆری کۆچبەرەکان بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە.

کە بووە هۆی خنکانی پێنج کەس، لەنێویاندا کچێکی تەمەن حەوت ساڵان و هاوڵاتییەکی تەمەن 22 و 19 ساڵ و هاوڵاتییەکی سویدی تەمەن 22 ساڵ و هاوڵاتیەکی 31 ساڵ.

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوەرەکان و پەنابەران: ئەو پیاوانە لە هێرشێکی شەوی سێشەممەدا لەلایەن ئەفسەرانی جێبەجێکردنی کۆچبەران و NCA دەستگیرکراون.

ئەفسەرەکان پێشتر لێکۆڵینەوەیی سەرەتاییان لەگەڵ پیاوەکان ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

ئەو سێ کەسە لە بنکەیەکی پۆلیس لە کێنت دەستگیر کراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP