دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 1 هەفتە

ئامرازە پەروەردەییەکان و ئامانجە پەروەردەییەکان

نوێنەر یاسین

زۆرینەی دایکان و باوکان ئامانجی پەروەردەیی گونجاو و باشیان هەیە، هەموو دەیانەوێ منداڵەکانیان ڕاستگۆ و دەستپاك و دادپەروەر و زیرەک و بەویژدان و بە دین ...هتد بن، بەڵام کێشەکە لە ئامرازە پەروەردەییەکانە، واتە ئەو هۆکار و شێوازانەی کە بەکاری دەهێنن بۆ گەیشتن بە ئامانجە پەروەردەییەکان.

بۆ نمونە یەکێك لەو ئامرازانەی کە زۆرینەی دایک و باوکی کورد بەکاری دەهێنێنن ئامۆژگاریکردنە، زۆربەی کاتیش واڕێك دەکەوێ کە ئامۆژگارییەکە بەپێچەوانەی ڕەفتارەکانیانە، بۆ نمونە باوکەکە بە منداڵەکە دەڵێ جگەرە مەکێشە، جنێو مەدە، درۆ مەکە، قورئان ئەزبەر بکە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە، کەچی خۆی بەکردار ئەو شتانە ناکات. بۆیە ئامۆژگارییەکانی بێ سوود دەبن و سکاڵای ئەوە دەکات کە هەزار جار پێی وتوە جنێو مەدە و کەجی هەر جنێو دەدا.
بۆئەوەی سەرکەوتوو بین لە پەروەردەکردنی منداڵ تەنیا ئامانجی باش پێویست نیە، بەڵکو گرنگتر لەوە ئامرازی گونجاو و زانستیە.

پەروەردەکاران جەخت لەسەر ئەوە دەکەن کەوا یەکێك لە ئامرازە گونجاوەکانی پەروەردەکردنی منداڵ مۆدێلینگە، واتە خۆت ببی بە نمونە بۆ منداڵەکەت و ئەو شتەی دەتەوێ فێری بکەی سەرەتا خۆت ئەنجامی بدەی و تا ئەویش لاسایی تۆ بکاتەوە، بەو پێیە پێویست ناکا بە منداڵەکەت بڵێی درۆ مەکە، گەر خۆت لەپێش ئەو درۆ نەکەی ئەویش فێری درۆ نابێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP