دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

لەبارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان روونکردنەوە دەدرێت

هەرێم نیوز

كامەران فەتاح بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایگەیاند، "تائێستا هۆكاری كەمكردنەوەی بەشە برنجی ئەم مانگە ئاشكرانەكراوە و رەنگە زیادكردنی دۆشاوی تەماتە بۆ ئەوەیە كە لە كۆگاكاندا نەمێنێتەوە و خراپ ببێت و مانگی دواتریش دۆشاوی تەماتە دابەشناكرێت" .

وتیشی، "بۆ بەشەخۆراكی ئەم مانگە هەر هاوڵاتییەك دوو كیلۆ و نیو برنجی پێدراوە و تاوەكو ئێستا هۆكاری كەمبوونەوەكەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاشكرانەكراوە كە پێشتر بۆ هەر هاوڵاتییەك سێ كیلۆ بووە، بەڵام لە بەرامبەردا دۆشاو زیادكراوە كە پێشتر بۆ هەر كەسێك 400 غرام دۆشاوی تەماتە دراوە و بۆ ئەم مانگە كراوەتە 800 غرام". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "زیادكردنی دۆشاوی تەماتە بۆ ئەوەیە كە لە كۆگاكاندا نەمێنێتەوە و خراپ ببێت و مانگی دواتر دۆشاوی تەماتە دابەشناكرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 21ی ئەم مانگە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی نوسراوێک کە لە کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکەوە لە بەغدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هاتووە، بڕی دوو کیلۆ و نیو برنج بدرێتە هەر هاوڵاتیەک واتە نیوکیلۆ کەمتر لە مانگەکانی ڕابڕدوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، دۆشاوی تەماتەش ئەم مانگە هەر هاوڵاتیەک یەک قوتو دۆشاوی هەشت سەد غرامی ئەدرێتە هەر هاوڵاتیەک لەبری بەشی سێ هەم و چوارەمی خۆراک ، چونکە هەربەشەخۆراکێک هاوڵاتی چوارسەد غرامی پێ ئەدرێت بەڵام ئەم مانگە قوتویەکی هەشت سەد غرامی پێ ئەدرێت لەبری دوبەش.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP