دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

فازڵ نەبی: بەبێ هیچ گرفتێک بەغدا موچەی مانگی 4 دەنێرێت

هەرێم نیوز

بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بەغدا بەبێ کێشە موچەی مانگی 4 دەنێرێت، سەبارەت بە "هەژماری من" وتی، ئەگەر دوو لێژنەی هونەری لەلایەن هەرێم و بەغداوە کاری لەسەر بکەن کێشەی پەیوەست بەو بابەتە ئاسانە و چارەسەر دەکرێت. 

فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ترسمان لەوە هەبوو کێشە بۆ موچەی مانگی 4 دروست ببێت، بەڵام لەگەڵ بەغدا قسەمان کرد و وتیان بەبێ کێشە موچەی مانگی 4 دەنێرین".

فازڵ نەبی گەشبینە و دەڵێت، " قسەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەرمی نواندنێکی تێدایە سەبارەت بە هەژماری من، پێموایە ئەگەر لێژنەی هونەری هەردوولایەنی هەرێم و بەغدا کۆببنەوە دەتوانن ئەو کێشەیەش چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی گرفت بۆ مووچەی مانگی 5 دروست نەبێت.

دوێنێ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەبارەت بە بابەتی بەبانکیکردنی مووچەخۆرانی هەرێميش، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە بە گرنگ دەزانێت و حکومەتی هەرێم هیچ کات دژی بە بانکیکردنی( تەوتین)ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبووە و نابێت، لە مێژە وەک لە کارنامەی کابینەکە هاتووە بە کردارەکیی پرۆسەی بەبانکیکردن( تەوتین) لە ڕێگەی ( هەژماری من)ەوە لە هەرێم دەستپێکراوە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری و برەودان بە چالاکی بانکی و شەفافیەت لە چالاکییە داراییەکان وسوودمەندبوونی هاووڵاتیان لە هەموو ئەو ئیمتیازات و ئاسانکارییانەی بانکەکان بۆ هاووڵاتییان دەستەبەری دەکەن بەو جۆرەی لە دونیای پێشکەوتوو پەیڕەو دەکرێت، بۆیە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ زیاتر لەسەر میکانیزمی بەبانکیکردنە نەک خودي پرۆسەکە، ئەم بابەتەش شایەنی چارەسەرە لە ڕێگەی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بە جۆرێک لە بەرژەوەندی مووچەخۆر بێت و بە ئاسانی پرۆسەکە تەواو بکرێت لە ڕێگەی ئەو بانکە باوەڕپێکراوانەی لە ژێر سەرپەرشتی و مۆڵەتی بانکی ناوەندیی، سەرقاڵی پرۆسەی تەوتینن لە چوارچێوەی پڕۆژەی تەوتینی هەرێم بە ناوی (هەژماری من) کە گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیان جێبەجێ کردووە و حکومەتی هەرێم تەنيا ڕۆڵی ئاسانکاریی دەگێڕێت، ئەگینا پڕۆژەکە بانکە ڕێپێدراوەکان ئەنجامی دەدەن کە هەندێکیان لە پرۆسەی تەوتینی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش بەشدارن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP