دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئاگادارییەک لە هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانەوە

هەرێم نیوز

هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبا ئاماژەیان بەوەکردووە: "بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە".

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

ئاماژەبەوەشدراوە، ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمرۆ هەینی، کێڵگەێ غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردومانکرا.

کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP