دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

قوباد تاڵەبانی لە بارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هێرش کرایە سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر و قوباد تاڵەبانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە.

‎دەقی راگەیەنراوەکە:

بە توندی ئەو ھێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی ھێرشەکەدا.
‎ داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە کەتیایدا ھاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن.
قوباد تاڵەبانیجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP