دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 11/06/2024

کوردستان بازاڕی نانەوتى لە وڵاتانى کەنداودا پەرە پێدەدات

هەرێم نیوز

بەکردنەوەى کۆنسوڵخانەى قەتەر لە هەرێمى کوردستان گومانەکان بەرەو ئەوە دەچن کە مامەڵەى هەرێم بەرەو وڵاتانى کەنداو سەردەگرێت و بەشێکى زۆریش لە شرۆڤەکاران باوەڕیان وایە کارەکتەرەسەرەکییەکەى ئەم یارییە بەدواى دیتنەوەى بازاڕێکى نوێیە بۆبەرهەمە نا نەوتییەکانە، کە ئەویش سەرۆکوەزیرانە گەنجەکەى هەرێمى کوردستانە.

لێرەدا پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ئاخۆ وڵاتانى کەنداو بەدواى چیدا دەگەڕێن لە هەرێمى کوردستان؟ نهێنى کردنەوەى کۆنسوڵخانەى قەتەر لە هەرێم چی رەهەندێکى هەیە؟
قەتەر چى لە هەرێم دەوێت؟

قەتەر لە رۆژی 26ـى ئایارى پێشوو لە هەولێری پایتەختى هەرێمى کوردستان کۆنسوڵخانەى خۆی بە سەرپەرشتى ئەحمەد حەسەن حەمادى گەورە بەرپرسی قەتەرى کردەوە، ئەمەش نیشانەى ئەو گۆڕانکارییە ئابورییانەیە کە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتانى کەنداودا چاوەڕێ دەکرێت بێتە پێشەوە.

جێگەى ئاماژەیە کە لە رۆژى 2ـى تشرینى دووەمى 2023 حسێن عەلی ساڵح وەک سەرکۆنسوڵی قەتەر لە هەولێر بەشێوەیەکى ئەزموونى کاری کردووە، ئەو دستنیشانى بەرژەوەندییەکانی هەردوولای کردووە و لەڕێگەى پەیوەندییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و وڵاتانى نەوتى کەنداوەوە بە باشى زانیوە بازاڕی نەوتى هەرێمى کوردستان روو لە وڵاتانى کەنداو بکات، ئەمەش بووەتە جێگەى رەزامەندى هەمووان و تەنانەت عیراقیش خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەى کۆنسوڵخانەکە دەربڕیوە و بەڵێنى پشتیوانى کردنى بەهەردوولاداوە و ئاواتیان خواستووە پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و قەتەر هەرچى زووترە بەرەو پێشەوە بڕوات.

لە قەتەر بەدواى چیدا دەگەڕێت؟

بەگوێرەى بەدواداچوونەکان پەیوەندییە نانەوتییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ قەتەر لە ساڵی رابوردووەوە سەرچاوەى گرتووە،حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پێگەى فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە کە رێژەیەکى زۆر لە هەنگوینى کوردستان براوەتە قەتەر و پێشوازی زۆریشی لێکراوە، کردنەوەى کۆنسوڵخانەکەى قەتەریش لە دواى ئەو گەشتانەى بەرپرسانى هەرێم هات بۆ ئەو وڵاتە، نێچیرڤان بارزانى لە 24ـى ئایارى رابوردوو لە گەشتێکیدا بۆ ئیماراتى عەرەبی چاوی بە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کەوت و گفتوگۆی بەرهەمداریان لەبارەى پەیوەندییەکانی هەردولاوە ئەنجامدا.

لەساڵی 2019 وە کە نێچیرڤان بارزانى ئەوکات  سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان بوو نۆ جار سەردانى ئیماراتى کردووە، هەرچى یەکێتى نیشتمانى کوردستانیشە کە لەسنوورى سلێمانى دەسەڵاتداران پەیوەندییەکانى لە ئاستى پەیوەندییەکانى پارتیدا نیەو رەنگی نەداوەتەوە بەڵام بافڵ تاڵەبانى بە یاوەرى شاندێکى ئەو حیزبە، سەردانى ئەبوزەبییان کردووە و لە مەراسیمی پرسەو بەخاکسپاردنى شێخ تەحنون بن محەمەد ئال نەهیانیان کردووە کە ئەمەش دەرخەرى ئەو راستیەیە کە ئەمانیش خوازیاری پێشکەوتنى ناوچەکەى خۆیانن بەڵام نەک بە ئەندازەى سنوورى پارتى دیموکراتى کوردستان. 

بەگوێرەى بەداواداچوونەکان سەرجەم وڵاتانى ناوچەکەو لەناویاندا تورکیا و ئیران مێژویەکى دورودرێژیان هەیە لە پەیوەندی سیاسی و دبلۆماتییدا بەڵام مێژوى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و کەنداو دەگەڕێتەوە بۆ دواى روخانى رژێمى عێراق لە ساڵی 2003 و تا ئەو کاتە چیچ چالاکییەکیان لە هەرێمى کوردستاندا نەبووە.

پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى و وڵاتانى کەنداو دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی دوو هەزارەکان بەتایبەتى لەدواى راگەیاندنى ئابووری کوردستان و دۆزینەوەى بازاڕی نا نەوتى لە نێو کەنداودا، یەکێک لەووڵاتانەى کە هەمیشە خوازیارى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان بووە لەگەڵ هەرێم قەتەر بووە کە بە بەهێزترین وڵاتى رێکخراوى هاریکاریی کەنداو دادەنرێت.

ئیمارات لە ساڵی 2012 ـەوە لە هەرێمى کوردستان چالاکی خۆی هەیە و کۆنسوڵخانەى کردووەتەوە، پاشان کوەیت لە 2015 و دواتریش عەرەبستانى سعودییە لە 2016 ، لەسەر بنەماکانى ئەو پەیوەندییە یەک بارهەڵگری گەورە لە هەنارى کوردستان نێردرایە ئیمارات وەک دەستپێکى پەیوەندییە نانەوتییەکان، وەک سەرچاوەکان باسیان کرد ئەم هەنگاوە بچووکە دەستپێک و سەرەتاى بنەمایەکى ئابووری بەهێزە لەنیوان هەرێم و وڵاتانى کەنداودا کە بە سەرکردایەتى مەسرور بارزانى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێمی کوردستان هاتووەتە بەرهەم و بناغەى بۆ دانراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP