دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری پەروەردە حەوت بڕیاری دەربارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12 دەرکرد

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی (تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە)، وێڕای ڕێنماییە گشتییەکانی لیژنەی تاقیکردنەوە گشتییەکان حەوت بڕیاریان دەرکرد.

لە بڕیارەکاندا کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەیان لەسەرە هاتووە، پێویستە سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەر و یاریدەدەران کەشێکی تەواو گونجاو و هێمن بۆ خوێندکاران لە ناو هۆڵەکاندا دابین بکەن.

هەروەها هێنانی هەر جۆرە مۆبایلێک بۆ ناو ناوەند و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لەلایەن سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەر، یاریدەدەران و چاودێرانەوە بە تەواوی قەدەغەیە، تەنها ئەو مۆبایلە تایبەتە نەبێت کە بۆ بەڕێوەبەری هۆڵەکە دابین کراوە. هەر سەرپێچییەک لەم ڕێنماییە بە هاوکاری گزی (قۆپیە) هەژمار دەکرێت و سەرپێچیکار ڕووبەڕووی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەبێتەوە.

لە بڕیارێکی دیکەدا هاتووە کە پرسیاری بابەتەکان لەلایەن مامۆستای چاودێرەوە دەدرێتە دەست قوتابی، و پێویستە بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی هۆڵ دڵنیا ببنەوە لەوەی پەڕەی پرسیارەکان و پەڕەی سۆما ناوی سیانی قوتابییەکەی بە ڕوونی لەسەر بێت، ئەگەر قوتابی یان خوێندکارێک پەڕەی پرسیارەکانی لەگەڵ خۆیدا نەهێنێتە دەرەوە و نەیداتەوە بە هۆڵەکە، نمرەی بۆ هەژمار ناکرێت.

تەواوی بڕیارەکان بەم شێوەیەیە؛



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP