دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

عەلی زەیدی فەرمانی دەستپێکردنەوەی کاری کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەرکرد

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە کۆمپانیا بیانییەکانی کەرتی نەوت، فەرمانی دا لە سبەینێوە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی 6ـی 2026، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی حکومەتی فیدراڵ، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا فەرمانی داوە سەرجەم پێداویستییەکان بۆ گەرەنتییکردنی کاری کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان دابین بکرێن.

لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو زیانانەی بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەر عێراق کەوتوون، یەکجار گەورەن. 

بۆیە پێویستە هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانە دوو هێندە بکرێن، ئەوەش لە ڕێگەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە بەربەست بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان دروست دەکەن. 

لە کۆتاییشدا فەرمانی کردووە کە لە سبەینێوە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP