هەرێم نیوز
نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ڕایگەیاند، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەنێوان شار و قەزاکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتی دەتوانێت کارتی زانیارییەکەی بگوازێتەوە لەنێوان شارەکان و سەرجەم ئیدارە و قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان.
جەختی لەوەشکردەوە، هەر هاووڵاتییەک کاری گواستنەوەی کارتی زانیاری هەیە دەتوانێت سەردانی نوسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی 5ی مانگی ئاب بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە، گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.