دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

كۆمپانیای جەنەڕاڵ ئەلەكتریكی ئەمریكی گرێبەستێك بۆ پەرەپێدانی وێستگەی كارەبای بازیان واژۆ دەکات

هەرێم نیوز 

كۆمپانیای جەنەڕاڵ ئەلەكتریكی ئەمریكی گرێبەستێك بۆ پەرەپێدانی وێستگەی كارەبای بازیان واژۆ کرد، هاوکات قوباد تاڵەبانی کە ئامادەی رێورەسمەکە بوو رایگەیاند، لە ئایندەدا یەك لەسەرسێی كارەبای هەرێمی كوردستان دابین دەكات

ئەمڕۆ لە رێورەسمێكدا لە شاری سلێمانی، كۆمانیای جەنەڕاڵ ئەلەكتریكی ئەمریكی گرێبەستێكی لەگەڵ دوو كۆمپانیای هەرێمی كوردستان واژوكرد، بۆ پەرەپێدانی وێستگەی كارەبای بازیان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ، لەبارەی گرێبەستی نێوان تۆرەس ئێنەرجی و جەنەڕاڵ ئەلەكتریك رایگەیاند، توانیوانە نوێترین داهێنان لە بواری بەرهەمهێنانی كارەبا بهێننە كوردستان و،  سلێمانی بكەنە یەكەم شوێن لە جیهان كە ئەم سیستمەی تیادا جێبەجێدەكرێت، ئەم گرێبەستە هەنگاوێكی گەورەیە بە ئاڕاستەی بەهێزكردنی ژێرخانی كارەبا.  

وتیشی: لە داهاتوودا بەم گرێبەستە دەتوانرێت کارەبای یەک لەسەر سێی هەرێمی کوردستان بەرهەمبهێنرێت.

هاوکات لەوبارەیەوە ژووری بازرگانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕێکەوتی ۲۷/٤/۲٠٥ بەئامادەبونی بەڕێز، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، محەمەد رەسوڵ، شێنێ ئیختار، جێگرانی سەرۆکی ژوور و وەزیری کارەبا و وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم و کۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومیەکانی پارێزگای سلێمانی مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستی ستراتیژی بەرهەم هێنانی کارەبای بازیان بە تەکنەلۆژیای AGP XPAND بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، رێورەسمى واژۆكردنى گرێبەستى ستراتيژى و درێژخايەنى لە نێوان کۆمپانیای تۆرەس ئێنيرجى و كۆمپانياى جەنەرال ئەلیکتریک (GE)ـى ئەمريكى تايبەت به پەرەپێدان و پێشخستنى وێستكەى بەرهەمهێنانى كارەباى بازيان به تەكنەلۆژياى (AGP XPAND) كه بۆ يەكەمين جار لەسەر ئاستى جيهان بهكاردەهێندرێت، لە هۆتێل ڕۆتانا لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا.

نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەبارەی واژۆکردنی گرێبەستەکەوە رایگەیاند واژۆکردنی گرێبەستێکی لەم شێوەیە دەبێتەمايەى شانازى بۆ كوردستان و سلێمانى كەپێش هەموو ووڵاتانى دونيا بەدواين تەكنەلۆجيای سەردەم كارەبا بەرهەم دەهێندرێت. 

راشیگەیاند وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوان و هاوکاری تەواوی هەموو کۆمپانیایەکی ناوخۆین بۆ پێشخستن و بەرەو پێشبردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و بەرهەم هێنان لەناوخۆدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP