دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری کارەبا: نرخی کارەبای 24 کاتژمێری ئەوەندە نییە کە هەندێک کەس باسی دەکەن

هەرێم نیوز 

وەزیری کارەبا ڕایگەیاند، نرخی کارەبای 24 کاتژمێری ئەوەندە نییە کە هەندێک کەس باسی دەکەن، نرخەکەی بەپێی کارپێکردنی کارەبایە و تاوەکو هاوبەشەکە زیاتر بەکاربهێنێت، نرخەکەی زیاتر دەبێت."

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی 'پڕۆژەی رووناکی' و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانی کرد و وتی: بڕیارە ئەم ساڵ 'پڕۆژەی رووناکی' لە سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە تەواو ببێت و ساڵی ٢٠٢٦یش لە شار و شارۆچکەکانی دیکە پڕۆژەکە تەواو بکرێت، کە تێیدا 24 کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوبەشانی.

ئاماژەی بەوەشدا، نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئەوەندە نییە کە هەندێک کەس باسی دەکەن،" نموونەیشی بەوە هێنایەوە، لە هەولێر 104 هەزار هاوبەشی پڕۆژەکە هەن و ٦٥٪یان مانگانە کەمتر لە ٤٢ هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە و نرخەکە "بەپێی کارپێکردنی کارەبایە و تاوەکو هاوبەشەکە زیاتر بەکاربهێنێت، نرخەکەی زیاتر دەبێت."

هەروەها لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کەمال محەمەد، کە هاوکات وەزیری سامانە سرووشتییەکانە بە وەکالەت، ئەوەی خستەڕوو کە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەردەوامە، چەند کێشەیەک لەگەڵ کۆمپانیاکان هەیە کە دەیانەوێت گەرەنتی کارکردن و شایستەکانیان بکرێت.

وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت وتیشی: "لەسەر داواکاریی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ٢٥ی ٦ی ٢٠٢٣وە، نەوتی خۆمان رادەستیان کرد، زیاتر لە 12 ملیۆن بەرمیلمان رادەستکردوون و وەزارەتی نەوت یەک دینار و یەک دۆلاریان نەداوەتە کۆمپانیاکان."

 وەزیری کارەبا لەبارەی 'پڕۆژەی رووناکی': تاوەکو کارەبا زیاتر بەکاربهێنیت، پارەی زیاترت بۆ دێتەوە ئومێد حۆشناو: تا مانگی تەمووز گرفتی ئاوی گەرەكەكانی هەولێر چارەسەر دەبێت قوباد تاڵەبانی گلەی لە راگەیاندنەكان دەكات كە وێنەی سلێمانیان شێواندووە "نەگەیشتینە هیچ رێككەوتنێك" راگەیەندراوی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان دەزگاى ئاسایشى هەرێم ئەو کەسانەى دەستگیرکرد کە هێرشیان کردبووەسەر پاسەوانەکەى زیاد جەبار بەپەلە.. کەسێکی دیکە لە کەرکوک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP