دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بەشێک لە خانەنشینان چوار موچە وەردەگرن

هەرێم نیوز 

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان لەبارەی مامەڵەی خانەنشینان ڕایگەیاند، ئەوانەی مامەڵەکەیان تەواو دەکرێت، مووچەی هەموو ئەو مانگانە پێکەوە وەردەگرن کە وەریاننەگرتووە”.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، زۆرینەی ئەوانەی ئەم ساڵ خانەنشین بوون، چوار مانگە نە وەک فەرمانبەر و نە وەک خانەنشین هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مامەڵەی خانەنشینبوونیان تەواو نەبووە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کارمەندانەی مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوەدەبەن ژمارەیان کەمە و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، تا کۆتایی ئەم ساڵ مامەڵەی هەموو خانەنشینان تەواو ناکرێت.

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان، سادق شێخ عوسمان وتی: “هۆکاری دواکەوتن و پێنەدانی مووچەی خانەنشینان تەواونەبوونی مامەڵەکانیانە، تا مامەڵەکانیشیان تەواو نەکرێت مووچە وەرناگرن”.

ئەوەشی باسکرد، “لە تەواوی هەرێمی کوردستان ئەم مانگە تا ئەمڕۆ نزیکەی هەزار و 600 مامەڵەی خانەنشینان تەواو کراوە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 312 هەزار خانەنشین هەن، 164 هەزار خانەنشینی شارستانی و 148 هەزاریشیان خانەنشینی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP